13 بزن مردار و نه‌خۆش كه‌وتوون
پاشماوه‌ى گه‌شتیاران زیان به ئاژه‌ڵه‌كانى گوندێكی دێره‌لووك ده‌گه‌یه‌نێت
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
هاوڵاتییه‌كی گوندى باوان ده‌ڵێت، سێ بزنیان به‌هۆى خواردنى پاشماوه‌ى گه‌شتیاران مرداربوونه و ژماره‌یه‌كیش نه‌خۆش كه‌توون.
گوندی باوان دەکەوێتە ناحیەی دێرەلۆکى سەر بەقەزای ئامێدی لە سنوری پارێزگای دهۆک ، نزیکەی 20 ماڵى لێ ده‌ژین و زۆربه‌شیان به به‌خێوكردنى مه‌ڕو ماڵاته‌وه خه‌ریكن.
دیرناس باوانی، هاوڵاتی ئه‌م گونده بە 964ـی وت، زۆربەی بزن و مانگاکانی گوندەکە بەهۆی زبڵ و خاشاکی گەشتیارانەوە نەخۆش کەوتوون، چەند جارێکیش لایەنی پەیوەندیداریان ئاگادارکردۆتەوە.
وتیشی “لە چەند رۆژی رابردوو گەشتیاران سەردانی سەیرانگای گونده‌كه‌مانیان کردوە، لە دوای خۆیان زبڵ و خاشاکیان جێهێشتوە، ئاژەڵەکانیش ئەو نایلۆن و زبڵه‌یان خواردوە کە لەوێ جێهێڵدراوە، كه بەهۆیەوە سێ بزن مرداربوونەوە و 10 بزنیش نەخۆش کەوتون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، لە گوندەکەیان زیاتر لە 200 بزن و 100 مانگا هەن و زۆربه‌ى خێزانه‌كانیش كارى ئاژه‌ڵدارى ده‌كه‌ن.
عەبدولمەناف رەشید، سەرۆکی شارەوانی دێرەلۆک بە 964ـی وت، گەشتیاران دەچنە سەیرانگای گوندی باوان، بەوپێیەی تەنیا ئەو سەیرانگایە رێگەی پێدراوە هاوڵاتیانی دەڤەری شیلادزێ و دێرەلۆک سەردانیان بکەن، هەروەها شوێنەکانی دیکەش بەهۆی ناسەقامگیریی ناوچەکە رێگەیان پێ‌نادرێت.
وتیشی “لە وەرزی بەهار و پایزدا تیمەکانمان تەنیا یەک رۆژ لە هەفتەیەکدا سەیرانگای گوندی باوان پاکدەکەنەوە، فریای هەموو سەیرانگاکان ناکەون”.
ئاماژە بەوەشکرد، هیوادارین هاوڵاتیان هاوکاری تیمەکانی شارەوانی بن و زبڵ و خاشاکەکانیان بەجێنەهێڵن چونکە ئاژەڵی زۆر لە گوندەکەدا هەیە و نەخۆش دەکەون.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن