ئەمڕۆ راگەیەنراویان دەبێت

دەستەی دەستپاکی عێراق: لەگەڵ دەستەی هەرێمی کوردستان رێکەوتنی کاری هاوبەشمان هەیە

964+

فەهمی نەبی

دەستەی دەستپاکی عێراق دەڵێت، لەگەڵ هەرێمی کوردستان رەشنووسێکی رێکەوتنی هاوکاریمان هەیە بۆ کارکردن.

دادوەر حەیدەر حەنون سەرۆکی دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی لە ژمارە 5888ی رۆژنامەی سەباح کە رۆژنامەیەکی فەرمی حکومەتی عێراقیە رایگەیاندووە، ئەوان لەگەڵ دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان، رەشنووسێکی رێکەوتنی هاوبەشی کارکردن و هاوکاریکردنیان هەیە، بەو پێیەی دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی سەرپەرشتی هەموو دەستەکان دەکات، لەهەموو پارێزگاکانی عێراق بەبێ هەڵاوێرکردن.

سەبارەت بە بەپرسەکان، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی وتویەتی، لێپرسینەوە لەگەڵ هەموو بەرپرسێکی پلە باڵا و فەرمانبەرێک دەکرێت.

دادوەر حەیدەر حەنون ئەوەشی وتوە، لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ رێکەوتنیان هەیە بۆ رادەستکردنەوەی داواکراوان، بەتایبەت لەگەڵ تورکیا بۆ گەڕاندنەوەی 101 تۆمەتبار، وەک چۆن بەمدواییە یەکێک لە تۆمەتبارەکان لە سوریا و یەکێکی دیکە لە ئیمارات و لە هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی تۆمەتبارێکی دیکە لە سعودیە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی لە ئاماری ساڵانەی خۆی رایبگەیەنێت، لەماوەی ساڵێکدا توانیویانە یەک ملیۆن و نیو دۆلار و ملیارێک دینار و چەندین پارچەی زێڕ بگەڕێننەوە.

دەستەی دەستپاکی داوای دامەزراندنی دادگای تایبەت بە گە...

دەستەی دەستپاکی داوای دامەزراندنی دادگای تایبەت بە گەندەڵی دەکات