لە پرۆژەی ئاودا

مێرمنداڵێک لە ناحیەی عەباسی خنکا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە ناحیەی عەباسی سەر بە قەزای حەویجە مێرمنداڵێکی تەمەن 14ساڵ کەوتە نێو رێڕەوی پرۆژەی ئاوی قەزای حەویجەوە و خنکا، دوای دەرهێنانی تەرمەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی عەباسی کرا.

ئەحمەد عەدنان جبوری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی عەباسی بە 964ـی وت،”رێڕەوی پڕۆژەی ئاوی قەزای حەویجە لە نزیک گوندی مەسحەگ لە ناحیەی عباسی تێدەپەڕێت، مێرمنداڵێکی تەمەن 14ساڵ دابەزیوەتە ناو پرۆژەی رێڕەوەکە و بەهۆی ساردی ئاوەکەوە نەیتوانیوە ماسولکەکانی بجوڵێنێت و دوای چەند خولەکێک خنکاوە”.

وتیشی،”تەرمەکە لەلایەن گەنجانی مەلەوانزانی گوندەکەوە دەرەهێنراوە و هێنراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی عەباسی و پاشان رادەستی کەسوکارەکەی کراوە”.

گوندی مەسحەگ سەر بە ناحیەی عەباسی قەزای حەویجەیە و دەکەوێتە باکوری خۆرئاوای کەرکوک.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە گوندێکی گوێڕ دوو منداڵ خنکان

لە گوندێکی گوێڕ دوو منداڵ خنکان