یەکسان بوو
نەوتى ناوەڕاست گڕی بەردایە سەرکەوتنەکانى زاخۆ
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
لە ناو یاریگاى خۆیى و لە بەرامبەر هاندەرانى، یانەى زاخۆ کەوتە داوى یەکسانبوونى یانەى نەفتى ناوەڕاست و بەبێ گۆڵ یەکسان بوون.
ئەمرۆ شەممە، لە گەڕی 19ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەى زاخۆ لە یاریگای خوی میوانداری یانەی نەفتی ناوەڕاستى کرد، بەڵام بەهۆى تەکتیکى بەهێزى هێڵى بەرگرى یانەى میوان، یانەى خانەخوێ نەیتوانى تۆڕى گۆڵ بهەژێنێت.
یارییەکە بە یەکسانبوون و بەبێ گۆڵ کۆتایى هات و هەرلایە و بە خاڵێک لە یاریگادا هاتنە دەرەوە.
موستەفا زوهێر، کاپتن و گۆڵپارێزى یانەى میوان بە 964ـى وت،”بەدەستهێنانى خاڵێک لەناو یاریگاى زاخۆ، سەرکەوتنێکى گرنگە”.
یانەى زاخۆ، دواى تێپەڕبوونى 19 گەڕ لە خولى ئەستێرەکانى عێراق، 32 خاڵى کۆکردووەتەوە و پلەى سێیەمى ریزبەندییەکەى گرتووە و یانەى نەفتى ناوەڕاستیش بە نۆ خاڵ، لە کۆتا پلەى ریزبەندییەکەدا جێماوە.
پێداچوونەوە- وریا فەتاح