کامەران مستەفا

“ئێستاش دەڵێم هەر دێینەوە”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

هونەرمەند کامەران مستەفا دوای 10 ساڵ دابڕان دەگەڕێتەوە سەر شانۆ و هێشتاش دەڵێ دێینەوە، دڵگرانیشە لە دۆخی کوردستان و دەڵێت ئێمە درۆمان نەکرد و درۆیان لەگەڵ کردین.

کامەران مستەفا ساڵانی نەوەدەکان بە وتنی گۆرانی دێینەوە، ناوبانگێکی گەورەی پەیداکرد دوای ئەوەی گەنجێکی زۆر روویان لە ئەوروپا کرد، دوای نزیکەی 10 ساڵ دابڕان کۆنسێرتێکی گەورەی لەگەڵ حەمید بانەیی لە سلێمانی رێکخست و لە لێدوانێکی تایبەت بە 964ـی وت، “دڵخۆشم ماڵی موزیک کۆیکردینەوە، منێک کە لە مێژە حەزم بە دەرکەوتن و شاشە نییە ئێستا هەم بۆ ئێوە قسە دەکەم و جارێکی تریش منیان گەڕاندەوە سەر تەختی شانۆ”

کامەران مستەفا لە قسەکانیدا باس لەو چیرۆک و رەخنە و بەسەرهاتانە دەکات دوای گۆرانی دێینەوە تووشی هاتووە، دەڵێ ، “پەشیمان نیم و ئێستاش دەڵێم دێینەوە بەڵام  کوردستان بەداخەوە ئێستاش جەهەنەمە،لەبیرمە لەو کاتەدا دایکێک هات و پێی وتم چۆن کوڕە تاقانەکەم بنێرم بۆ ئەوروپا، دەیویست لەم وڵاتە رزگاری بکات”.

کامەرانە مستەفا لەدایکبووی سلێمانیە و سەرەتای دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ گروپی موزیکی بابان.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

"پشتیوانی لە کۆمەڵێک دەکرێت کە هونەرمەند نین و زەربەیان لە هونەری کوردی داوە"