نه‌خۆشی شه‌كره‌ى هه‌یه و كه‌مئه‌ندامیشه
له ناحیه‌ى مه‌یدانه‌وه هاتووته كه‌لار موچه‌كه‌ى وه‌ردەگرێت دەیداته‌وه قه‌رز
میلاد جه‌لال – گه‌رمیان
كه‌ریم ساڵح لە ناحیەی مەیدانەوە ھاتۆتە کەلار بۆ وەرگرتنی موچەی خانه‌نشینییه‌كه‌ى، له به‌یانى زووه چاوه‌ڕێ ده‌كات و تاوه‌كو ئێستاش موچه‌كه‌ى وه‌رنه‌گرتووه، ده‌ڵێت جگه له نه‌خۆشی شه‌كره كه‌ئه‌مندامیش و هیچ سه‌راوه‌یه‌كى دیكه‌ى بژێوى ژیانى شكا نابات له‌و موچه‌یه زیاتر.
كاتێك چووینه لاى مام كه‌ریم له ریزى خانه‌نشینه‌كانى دیكه دانیشتبوو و چاوه‌ڕێى وه‌رگرتنى موچه‌كه‌ى ده‌كرد، به پارچه كاتۆنێك باوه‌شێنی له‌خۆى ده‌كرد و ده‌یوت حه‌زده‌كه‌م به‌فر ببارێت بۆئه‌وه‌ى كاریگه‌رییه‌كانى نه‌خۆشی شه‌كره‌م له‌سه‌ر كه‌م ببێته‌وه.
ده‌شڵێت “ئه‌و موچه‌یه‌ى وه‌ریده‌گرم یه‌كسه‌ر ده‌یده‌مه‌وه قه‌رز و هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی بژێوی ژیانیشم هه‌یه”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن