حاسڵاتی ئەمڕۆ
شەڕی ئیسرائیل و حەماس 155 رۆژە بەردەوامە
964+
ژووری هەواڵ
لە 155-مین رۆژی شەڕی ئیسرائیل و حەماس، نوێترین بۆردوومانی ئسیرائیل بۆسەر خان یونس و رەفەح بووەتە هۆی کوژرانی 23 کەس لەناویاندا سێ منداڵ هەن.
سی ئێن ئێن وێنەیەکی شاری غەزەی بڵاوکردوەتەوە کە لەرێگەی مانگی دەستکردەوە گیراوە دەردەکەوێت، ئیسرائیل رێگایەکی نوێی لەناو غەزە دروستکردووە کە شاری غەزە دەکاتە دوو بەش.
ئەردۆگان دەڵێت، لە یارمەتیدانی فەڵەستین بەردەوام دەبین و پێمان وانیە حەماس گروپێکی تیرۆرستی بێت.
کەنەدا یارمەتیەکانی بۆ رێکخراوی ئونروا دەستپێکردووە، ئەمەش دوای ئەوەی مانگێک بوو یارمەتیەکانی بۆ ئەو رێکخراوە راگرتبوو.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ حوسییەکانی یەمەن هێرشێکی بەرفراوانیان بۆسەر کەشتیەکانی دەریای سوور ئەنجامدا، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە هێرشێکی بەرفراواندا 15 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان خستۆتە خوارەوە.
میدیاکانی ئەڵمانیا دەڵێن، روسیا بەشێوەیەکی خێرا و بەربڵاو دەستیکردوە بە پەرەپێدانی بۆمبی جۆری M54 کە کێشەکەی تۆن و نیوێکە.