ئامێرێکی نوێیان بۆ دابینکرا

کچ و کوڕانی هەریر بۆ پشکنینی هاوسەرگیری پێویستیان بە شوێنی تر نابێت

964+

فەهمی نەبی

لەمەوبەدوا ئەو کچ و کوڕانەی مامەڵەی هاوسەرگیریان هەیە لە هەریر دەتوانن لە نەخۆشخانەی ناحیەکە پشکنین ئەنجام بدەن و لەماوەیەکی کەمدا دەردەچێت.

محەمەد ئامۆکەیی بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی ئاکرێ بە 964ی وت، لە هەموو سنووری پارێزگای هەولێر تەنیا سێ ئامێری لەمجۆرە هەیە، تایبەتمەندیەکەی ئەوەیە کاتێک خوێن وەردەگرێت بۆ پشکنین لەماوەی 17 خولەک دەردەچێت، ئەمەش بەراورد بە ئامێری شارەکانی دیکە زۆر پێشکەوتووتر، لەشاری دیکە زیاتر لە یەک کاتژمێری پێدەچێت.

ئەوەشی وت، ئەم پشکنینە بۆ کچ و کوڕانی هەریر و باسرمەیە، بەڵام پشکنین بۆ هاوسەرانی دەرەوەی سنوری هەریر و باسرمە وەرناگیرێت.

نەخۆشخانەی هەریر لە ئاگادارینامەیەک رایگەیاندووە، لەبەیانیەوە 10.3.2024 لە نەخۆشخانەی هەریر دەست دەکەن بە وەرگرتنی پشکنینی هاوسەرگیری.

محەمەد ئامۆکەیی دەڵێت، ئەو ئامێرە 50 هەزار دۆلاری پێدراوە و راهێنان بە کارمەندانی دیاریکراوی نەخۆشخانەکە کراوە بۆ چۆنیەتی بەکارهێنانی.

بەر لە پرۆسەی هاوسەرگیری، نمونەی خوێن لە کچ و کوڕ وەردەگیرێت، لەرێگەی ئامێرێکەوە پشکنین بۆ ئەو خوێنە دەکرێت، ئەمەش بۆ زانینی هەبوونی هەر جۆرە ڤایرۆسێک یان پێچەوانە نەبوونی گروپی خوێنە.

لەمەوبەدوا کچان و کوڕانی دەڤەرەکە لە سەیدسادق پشکنینی ...

لەمەوبەدوا کچان و کوڕانی دەڤەرەکە لە سەیدسادق پشکنینی هاوسەرگیری دەکەن