دیمه‌نى تۆڕه ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌كان كه پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه بڵاویكردووه‌ته‌وه.
خاوه‌نه‌كانیان نادیارن
له ئاوى سیروان ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك تۆڕى ماسی گیرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌هه‌ڵه‌بجه پۆلیسی دارستان و ژینگه ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی تۆڕى ماسیگرتندا گرتووه كه به‌مه‌به‌ستى راوكردن، به‌كارده‌هێندران.
تۆڕه‌كان، له ئاوى سیروان له سنوورى گوندى هانە ژاڵە، له‌لایه‌ن بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیروانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د سه‌عید، له به‌شی راگه‌یاندنى بەڕێوه‌بەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە، به 964ـى وت، ژماره‌ى ئه‌و تۆڕانه‌ى ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه نۆ دانه‌ن، كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بۆ راوكردنى ماسی له ئاوی سیروان ئاماده‌كرابوون.
وتیشی “هیچ كه‌سێك له‌گه‌ڵ ئه‌م تۆڕانه ده‌ستگیر نه‌كراوه، به‌ڵام له‌رێگه‌ى تیمه‌كانیانه‌وه به‌دوا خاوه‌نى تۆڕه‌كانه‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى لێپرسینه‌وه‌ى یاساییان له‌گه‌ڵ بكرێت”.
رۆژى 5.3.2024 له هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌ى راوه‌ماسی راگه‌یه‌ندرا، كه ماوه‌كه‌ى زیاتر له سێ مانگ ده‌خایه‌نێت.
پێشتر پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە به 964ـى وتبوو، له ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى راوى ماسیدا، ئه‌وان له سنووره ئاوییه‌كانى خۆیاندا ده‌ست به‌سه‌ر به‌له‌م و ماتۆڕه‌كانیشدا ده‌گرێت گه‌ر له‌و ماوه‌یه له‌ناو ئاودا بیانبینێت.