پارێزگای هەولێر و سلێمانی بەیەک دەبەستێتەوە

14 ساڵە دووسایدی هەولێر بۆ کۆیە تەواو نەکراوە

964+
بەرزان عوسمان – کۆیە

پڕۆژەی بە دووسایدکردنی رێگای نێوان هەولێر و کۆیە ماوەی 14 ساڵە تەواو نەکراوە، لەکاتێکدا رێگایەکی ستراتیژیە و پارێزگای هەولێر و سلێمانی چەندین شاری دیکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

ئەوەی تێبینی کراوە، بەهۆی یەک سایدی رێگاکە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر رووداوی هاتوچۆ لەو رێگایە تۆمار دەکرێن، 964 قسەی لەگەڵ هاوڵاتیانی قەزای کۆیە کردووە، ئەوان دەڵێن، یەک سایدی رێگاکە زەحمەتی زۆری بۆ هاتوچۆی ئەوان دروستکردووە و چەندین کەسیان لەو رێگایە گیانیان لەدەستداوە.

تارق حەیدەری، قایمقامی قەزای کۆیە بە 964ـی راگەیاند، “وەکو ئیدارەی قەزاکە ئەو پڕۆژەیە خەمی یەکەممانە و بەلامانەوە پڕۆژەیەکی گرنگە، چەندینجار نوسراو و بەدواداچونمان کردوە بۆ دەستپێکردنەوەی، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی راگیراوە”.

وتیشی، “پڕۆژەکە لە پێنج قۆناغ پێکدێت و هەر قۆناغەو کۆمپانیایەک جێبەجێی دەکات و بودجەکەی 320 ملیار دینارە، تائێستا تەنیا بایی 100 ملیار دینار کاری تێداکراوە، درێژی رێگای پڕۆژەکە 65 کیلۆمەترە”.

قەزای کۆیە سەر بە پارێزگای هەولێرەو لە پێنج ناحیە پێک هاتوەو ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 100 هەزار کەسە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لە رێگای کۆیە شۆفێرێک گیانیلەد...

بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لە رێگای کۆیە شۆفێرێک گیانیلەدەستدا

کۆیە دوو ساڵە بێ ئامێری پشکنینی سی تی سکانە

کۆیە دوو ساڵە بێ ئامێری پشکنینی سی تی سکانە