هاوڵاتیان رێگایەکی دوور دەبڕن

کۆیە دوو ساڵە بێ ئامێری پشکنینی سی تی سکانە

964+
بەرزان عوسمان – کۆیە

دوو ساڵ دەبێت ئامێری پشکنینی (CT Scan) سی تی سکان لە سەنتەری تیشکی شەهید دکتۆر مەجیدی حکومی لەکارکەوتووە و هاوڵاتیانی ئەو قەزایە بۆ ئەو پشکنینە یان دەبێت بچن بۆ ئیدارەی راپەڕین یان بۆ هەولێر.

ئەردەلان رەسوڵ، دانیشتوی قەزای کۆیە بە 964ی وت، “لەهەموو کۆیە ئامێری (CT Scan) نییە، بۆ پشکنینێک دەبێت رێگایەکی پڕ مەترسی و دوور ببڕین، ئەمەش لەرووی ئابوریەوە بارگرانییە بۆمان”.

هاوکار عەلی، وتەبێژی تەندروستی کۆیە بە 964ـی راگەیاند، “تەنیا یەک ئامێری سی تی سکان لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کۆیە هەبوو، بەهۆی کۆنی و زۆر کارکردنی ماوەی دوو ساڵە کار ناکات، جارێک چاکمان کردەوە بەڵام دووبارە لەکارکەوتووەتەوە”.

بەوتەی هاوکار عەلی نوسراوی دەرخستەیان لە وەزارەتی داراییە، بەڵام ئامێرەکە گرانە، نرخی هەر ئامێرێکی لە سەرووی 600 هەزار دۆلارە واتا 60 دەفتەرە، نازانرێت کەی رەزامەندی دەدرێت لەسەر خەرجکردنی پارەکەی.

کاری ئامێری پشکنینی سی تی سکان، بریتییە لە شێوازیکی پشکنین بۆ نیشاندانی هەر بەشێکی لەش بە پانە بڕگە، ئەم پشکنینه بوار دەدات بە پزیشکان بۆ هەڵسەنگاندنی لەش یان ئەندامی خوازراو بۆ پشکنین، بە بەکارهێنانی وێنەی بڕگەیی بۆ دۆزینەوەی هۆکاری نەخۆشییەکە.

تیشکی مەمۆگرافییەکەی کۆیە ئێستا کار دەکات

تیشکی مەمۆگرافییەکەی کۆیە ئێستا کار دەکات

تەندروستیی کۆیە: لە سبەینێوە سەردانی سەنتەری شووشتنەو...

تەندروستیی کۆیە: لە سبەینێوە سەردانی سەنتەری شووشتنەوەی گورچیلە بکەن