یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ وێنە : ئاژانسەکان
بۆ ریال دەبێتە خێر یان لایپزیگ؟
سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەمشەو مێژوو تۆمار دەکات
964+
سۆما حەکیم زادە
یوفا گڵۆپی سەوزی بۆ یانەی ریال مەدرید هەڵکرد بۆئەوەی یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر لایپزیگ لە ژێر سەقفی داخراوی یاریگای بێرنابیۆ ئەنجام بدات، بۆیە ئەمە یەکەم یاری چامپیۆنزلیگ دەبێت کە لە یاریگایەکی سەرداخراودا ئەنجام بدرێت.
ریال مەدرید پێویست ناکات لە لالیگا مۆڵەت بۆ ئەم کارە وەربگرێت، بەڵام لە چامپیۆنزلیگدا ئەوە یوفایە کە قسەی کۆتایی هەیە.
بەم شێوەیە سانتیاگۆ بێرنابیۆ شەوێکی ئەفسوناوی نوێ لە ئەوروپا ئەزموون دەکات و سەقفەکەی داخراوە و سەرجەم کورسییەکانیش فرۆشراون.