کێشەکە چییە؟

لیڤەرپوول و هەڵبژاردەی میسر لەسەر سەڵاح شەڕیانە

964+

سۆما حەکیم زادە

یانەی لیڤەرپوول هەفتەی رابردوو داواکارییەکی ئاراستەی فیدارسیۆنی تۆپی پێی میسر کردووە و داوای کردووە ئەم یاریزانە بانگهێشت نەکرێت بۆ کەمپی هەڵبژاردەی میسر بۆ یارییەکانی رۆژانی فیفا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی میسر ئەم داوایەی رەتکردەوە و رایگەیاند دەیانەوێت لە یارییەکانی داهاتوودا ئەم یاریزانە بەشدار بێت.

لە وەڵامی داواکارییەکەی لیڤەرپوول، فیدراسیۆنی تۆپی پێی میسر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە:

ئێمە مافی ئەوەمان هەیە هەر یاریزانێک بمانەوێت بانگهێشتی کەمپەکەی بکەین، باسکردنی ئامادەنەبوون یان نەبوونی سەڵاح بە ئارەزووی ستافی تەکنیکی و حوسام حەسەنی راهێنەرە.

میدیاکانی میسریش بڵاویانکردەوە، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەم وڵاتە بە دوای پەیوەندیدا دەگەڕێن لەگەڵ محەمەد سەڵاح، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە پەیوەندیکردن لەگەڵ سوپەرستارەکەیاندا.

محەمەد سه‌ڵاح له‌ شانازیی عه‌ره‌به‌وه‌ بووه‌

محەمەد سه‌ڵاح له‌ شانازیی عه‌ره‌به‌وه‌ بووه‌ "شانازیی راكردن"