گەنجێکی گوندی ئێمینکێ لە دوێنێوە بێ سەروشوێنە
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
له دواى نیوەڕۆی دوێنێوه، گەنجێک لە گوندی ئێمینکی سەر بە ناحیەی زاویتە بێسەروشوێنە، تائێستا كه‌س نازانێ له‌كوێیه، پۆلیس و دانیشتوانی گوندەکە لەدوێنێوە به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن و نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه.
گەنجە، ناوى رێبەر محەمەد سەلیم، تەمەنی 23 ساڵە.
مەروان ئێمینکی، کەسوکاری گەنجەکە بە 964ـی وت، زیاتر لە 24 کاتژمێره بێسەروشوێنە، هیچ کێشەیەکى لەگەڵ کەسدا نه‌بووە.
وتیشی “شه‌ند رۆژێكه تووشی نەخۆشییەکی دەروونی بووە و له‌دوێنێشه‌وه پەنجەرەی ماڵەکە شکاندووە و رۆیشتووه و تائێستا نەگه‌ڕاوه‌ته‌وە”.
به‌قسه‌ى مه‌ڕوان، پەیوەندیان بە پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە کردووە و چاوەڕێی وه‌ڵامیان ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه، ده‌شڵێت “شاخ و گرد و گەڕەکەکان نه‌ماوه بۆى نه‌گەڕێین” .
964 چەندینجار پەیوەندی بە پۆلیس کردووە به‌ڵام وەڵامیان نەدایه‌وە.
گوندی ئێمینکێ سەر بەناحیەی زاویتە لەسنوری پارێزگای دهۆک، و نزیکەی هەزار ماڵى لێ ده‌ژی.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن