سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ 964
ئه‌م وه‌رزه تا ئێستا ناوبژیوانانی عێراق پاره‌یان وه‌رنه‌گرتووه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به 964ی وت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی 18 گه‌ڕ له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق له تۆپی پێ به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام هێشتا ناوبژیوانان پاره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه.
سه‌رچاوه‌كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، تایبەت به 964ی وت، ناوبژیوانانی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق هێشتا پاره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، كه‌چی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ناوبژیوانان له ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كان ده‌هێنێت.
بڕیاره سبه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار تیمێكی ناوبژیوانانی سعودی یاریی لووتكه‌ی نێوان زه‌وڕا و ته‌ڵه‌به له به‌غدا به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه وتی، “هه‌ر ناوبژیوانێكی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كانی خولی عێراق، بڕی 1500 دۆلار وه‌رده‌گرن، جگه له پاره‌ی بلیتی فڕۆكه و خه‌رجیی مانه‌وه‌یان بۆ سێ رۆژ له عێراق، له كاتێكدا ناوبژیوانی عێراقی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌ك، ئه‌گه‌ر بۆ نموونه له به‌غدا بچێته به‌سڕه بڕی 450-500 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن، پاره‌ی مانه‌وه و خواردن و رێگاش له ئه‌ستۆی خۆیانه”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت، ئێستا مشت‌ومڕ و ناڕه‌زایی له ناو ناوبژیوانانی عێراق په‌یدابووه سه‌باره‌ت به هاتنی ناوبژیوانانی ده‌ره‌وه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كانی خولی عێراق.
به پێی زانیارییه‌كانی 964، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموون و توانا ئالوگۆڕ بكه‌ن، یه‌كێكیش له‌و بابه‌تانه هاتنی ناوبژیوانانی ئه‌و وڵاتانه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كانی خولی عێراق.
خولی ئه‌م وه‌رزه‌ی تۆپی پێی عێراق، ناوی خولی ئه‌ستێره‌كانه و 20 یانه به‌شدارن، كه هه‌فتانه‌ی نزیكه‌ی دوو گه‌ڕ له یارییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن و فیدراسیۆنی عێراق بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خوله‌كه رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ فیدراسیۆنی ئیسپانیا هه‌یه و ده‌سته‌ی لالیگا سه‌رپه‌رشتیی خوله‌كه ده‌كه‌ن.