سۆراغى 964
ئه‌و ماسییه گه‌ورانه‌ى له رانیه و هه‌ڵه‌بجه راوكران له كوێوه هاتبوون؟
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ماوه‌ى سێ رۆژى رابردوودا چه‌ند ماسییه‌كی قه‌باره گه‌وره له ئاوه‌كانى هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن راوچیانى ماسییه‌وه راوكران و به‌پێی سۆراغى 964 یش شوێنى ره‌سه‌ن و سه‌ره‌كى ئه‌م جۆره ماسیانه رووباره‌كانى دیجله و فوڕاتن.
رۆژى 3.3.2024 له سنورى دەریاچەى دوكان له نزیك رانیە، له‌لایه‌ن راوچییه‌كه‌وه ماسییه‌كى گه‌وره راوكرا، كه ده‌ڵێن كێشه‌كه‌ى زیاتر له 100 كیلۆگرامه و رۆژى 4.3.2024 یش له رووبار‌ى سیروان له سنورى هه‌ڵه‌بجه دوو ماسی راوكراون كه كێشی هه‌ریه‌كه‌یان زیاتر له 25 كیلۆگرام بووه.
964 سۆراغى شوێنى سه‌ره‌كى ئه‌و ماسیانه‌ى كرد، به‌هۆى ئه‌وه‌ى تا ئێستا به ده‌گمه‌ن له‌ناو ئاوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌م جۆره ماسییه گه‌ورانه راوكراون.
تەیمور حه‌سه‌ن غه‌فور، پسپۆڕى زینده‌وه‌رزانى و خوێندکاری دیبلۆمی باڵا له كۆلیژى زانستى زانكۆى سلێمانى به 964ـى وت، ئەم جۆرە ماسیە شوێنى ره‌سه‌ن و سه‌ره‌كى ژیانیان لە هەردوو رووبار‌ى دیجلە و فوراته.
وتیشی “دواى ئه‌م دوو شوێنه، ئه‌م جۆره ماسیه له‌و رووبارە بچووكه‌كان و زێ و ده‌ریاچه‌كان دەژین کە دەڕژێنە ئەو دوو ڕووبارەوە”.
به‌قسه‌ى ئه‌م پسپۆڕه، ناوى ئینگلیزى هەم ماسیە بریتیە لە Mangar و جۆرێكە لە ray-finned fish (actinopterygians) كە سەر بە پۆلى ماسیە ئێسكییەكان Osteichthyes ن بە ناوى دوانى (زانستى Luciobarbus esocinus ) ناسێنراوە.
درێژی ئەم جۆرە ماسییه دەگاتە 2.3 مەتر و كێشى دەگاتە 140 كیلۆگرام و دەتوانێ تا تەمەنى 17 ساڵى بژیت.
ته‌یمور ده‌ڵێت “ئەم جۆرە ماسیه لە ئێستادا ژمارەیان كەمیكردوە و بەرەو نەمان دەچن، هەربۆیە لە لایەن رێكخراوى IUCN كه تایبه‌ته به پاراستنى سروشت، خراوەتە لیستى ئەو زیندەوەرانەى كە مەترسى لەناوچونیان لەسەرە”.
له باره‌ى هۆكارى به ئاسان راوكردنى ئه‌م جۆره ماسییه ده‌ڵێت، له ئێستادا بۆ دۆزینەوەى خۆراك و دانانى گەرا دێنه شوێنه تەنكاوكان و زۆرتر بەرچاو دەكەون و به‌ئاسانیش ده‌كه‌ونه تۆڕى راوچیەكانەوە.
ئه‌م پسپۆره ڕوو له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى وەزارەتى كشتوكاڵ و سامانى ماسی و پاراستنى ژینگه له هه‌رێم ده‌كات كه له‌كاتى ڕاوكردنى ئه‌م جۆره ماسیانه گه‌راكان له ڕاوچییه‌كان وه‌ربگرێن و به‌شێوه‌ى ده‌ستكرد بیانپیتێنن، بۆ ئه‌وه‌ى ژمارەیان زیادبکات و لەناو نەچن.