هێز دەبرێتە شوێنی سوپای تورکیا

وەزیرى ناوخۆى عێراق: هێزی زیاتر بۆ سنوورى سلێمانى دەنێرین

964+

ژووری هەواڵ

وەزیرى ناوخۆى عێراق رایگەیاند، پێویستە هێزی زیاتر لەو ناوچانەی هەرێمی کوردستان جێگیر بکرێن، کە سوپای تورکیای لێیە و بڕیاریانداوە ئەفسەر و پاسەوانى زیاتر لە سنوورى سلێمانى جێگیر بکەن.

پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان لە ئاستێکى باشدایە و هێزى زیاتریش رەوانەى سلێمانى دەکەن، بە پێویستیشى دەزانێت، هێزەکانى پاسەوانى سنوور بچنەوە ئەو ناوچانەى، کە سوپاى تورکیا کۆنتڕۆڵى کردووە.

لە میانى بەشداریکردنى لە دیداری رافیدەین لە بەغداد عەبدولئەمیر شممەرى، وەزیرى ناوخۆى عێراق رایگەیاند، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان لە ئاستێکى باشدایە و “کۆنتڕۆڵکردنى سنوورەکانى وڵاتەکەى گرنگترین خاڵە بۆ رێگریى لە بازرگانى مادەى هۆشبەر”.

” بە رێژەى 95% سنوورەکانمان کۆنتڕۆڵکردووە و دەمانەوێت رێگاى زیاتر بکەنەوە تا هێزەکانمان بچنە ئەو شوێنانەى کە خاکى عێراقن، هێزەکانى پاسەوانى سنوور بچنەوە ئەو ناوچانەى کە سوپاى تورکیا کۆنتڕۆڵى کردووە”، شممەری وای وت.

راشیگەیاند، سزاى لەسێدارەدانیان بەسەر 80 کەسدا سەپاندووە، کە بازرگانیان بە مادەى هۆشبەر کردووە.

لە بارەی رێژەی تاوان، وەزیرى ناوخۆى عێراق رایگەیاند، “بەراورد بە ساڵانى رابردوو تاوانەکانى کوشتنى بەئەنقەست، رفاندن و کوشتن و دزینى ئۆتۆمبێل کەمبوونەتەوە و شێوازى کارەکانى بنکەکانى پۆلیس دەگۆڕێن و دەکرێن بە ئەلیکترۆنى و بەیەکەوە دەبەسترێنەوە”.

لە شەنگال درۆنی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی یەپەشەی بۆردوومان ...

لە شەنگال درۆنی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی یەپەشەی بۆردوومان کرد