سەردانی قەزاکەی کردووە

سودانی 50 ملیار دیناری بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال تەرخان کرد

964+

توانا نەقی

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ئەمڕۆ دووشەممە لە قەزای شەنگال بە بەشداری سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو، بڕیاری خەرجکردنی 50 میلیار دیناریشی بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری دەرکردووە لە قەزاکەدا.

ئەمڕۆ دووشەممە حکومەتی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاس سودانی سەردانی قەزای شەنگالی کردووە و سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوای هەر لەو قەزایە کردووە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، حکومەتی فیدراڵی پابەندە بە پاڵپشتیکردنی حکومەتە خۆجێیەکان، هەروەها ئەولەویەتەکانی پارێزگارەکان دوور نین لە ئەولەویەتەکانی حکومەت، لە خزمەتگوزاری، دابینکردنی هەلی کار، چارەسەرکردنی هەژاری و چاکسازی ئابووری.

سەرۆکی حکومەت روونیکردەوە، ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوەیە لە قەزای شنگال پەیامێکە بۆ خەڵکی قەزاکە سەبارەت بە ئامادەیی حکومەت بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتێکی فراوانی ئاوەدانکردنەوە و پاڵپشتیکردنی دارایی زیاتر بۆ بوژاندنەوەی قەزاکە.

لە راگەیەندراوەکەی حکومەتدا ئەوەش هاتووە، سودانی ئاماژەی بە کارەساتی ئێزیدییەکان کردووە کە بووەتە بڕگەیەکی گرنگ لە مێژووی عێراقدا لە خۆڕاگری و قوربانیدان و ئاماژەدان بە پێویستی بەهێزکردنی ئاشتی و سەقامگیری و برایەتی لە شنگال و باقی ناوچەکانی پارێزگا بۆ بەدەستهێنانی پێشکەوتن لە بەرنامەکانی حکومەتی خۆجێیی، هەروەها تەرخانکردنی 50 ملیار دینار لەلایەن حکومەتەوە بۆ سندوقی ئاوەدانکردنەوەی دەشتی شنگال و نەینەوا لە بودجەی فیدراڵی.

تا ئێستا نزیکەی 20%ـی خێزانە ئێزیدیەکان گەڕاونەتەوە شنگ...

تا ئێستا نزیکەی 20%ـی خێزانە ئێزیدیەکان گەڕاونەتەوە شنگال