هەڕەشەى بڵاوکردنەوەى وێنەى نەشیاویان لێدەکرد

تەڵەیان بۆ کەسێکى کوێتى دانابوو ئاسایشی هەولێر دەستگیری کردن

964+

وریا فەتاح

لەسەر هەرەشەى بڵاوکردنەوەى وێنەى نەشیاوى هاوڵاتییەکى کوێتى، ئاسایشى هەولێر دوو تۆمەتبارى لە شارى هەولێر دەستگیرکرد.

بەپێى راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى هەولێر، هاوڵاتیەکى دانیشتوى وڵاتى کوێت، ئاگادارى کردوونەتەو کە گروپێکى دانیشتوى هەرێمى کوردستان، وێنەى نەشیاوى ئەویان دەستکەوتووە و لە رێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەڕەشەى بڵاوکردنەوەى وێنەکانیان لێکردووە.

ئاسایشى هەولێر باسى لەوەشکردووە، گروپەکە بەردەوام داواى پارەیان لێکردووە و لەرێگەى حەواڵە لە وڵاتى کوێت پارەى بۆ ناردوون بۆ شارى هەولێر.

دواى بەدواداچوونەکانى ئاسایش و کۆکردنەوەى زانیارى، فەرمانى دادوەر وەرگیراوە و توانراوە دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە هەڕەشەیان لەو کەسە و چەندین کەسى دیکە کردووە.

ئاسایشى هەولێر لە بارەى گرووپێکەوە هۆشدارى دەدات

ئاسایشى هەولێر لە بارەى گرووپێکەوە هۆشدارى دەدات