براهیم دیاز وێنە : ئاژانسەکان
ئەستێرەی بەختی درەوشایەوە
دیاز لە هەڵبژاردەی مەغریبدا دەردەکەوێت
964+
سۆما حەکیم زادە
دوای ئەوەی برایم دیاز یاریزانی ریال مەدرید ئەستێرەی بەختی درەوشایەوە، ئەمە وایکرد ستافی تەکنیکی هەڵبژاردەی نیشتمانی و فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتی مەغریب مەرجەکانی بانگهێشتکردنی لەبەرچاو بگرن.
درەوشاوەیی ئەم ئەستێرەیە لە لالیگا و چامپیۆنس لیگ و جامی سوپەری ئیسپانیا لەگەڵ ریال مەدرید وایکرد ببێتە جێگە سەرنجی هەڵبژاردەی مەغریب.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردوەتەوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی مەغریب بەڵگەنامەیان بۆ بەڕێوەبەرانی ریال مەدرید ناردووە بۆ ئەوەی برایم دیاز ئاگادار بکەنەوە کە ناوی لە لیستی هەڵبژاردەی نیشتمانیدا دەبێت بۆ ئەو یارییانەی کە لە پشووی یارییە نیشتمانییەکانی مانگی ئازاردا ئەنجام دەدرێن.
پێشتر برایم دیاز بە خواستن چووبوو بۆ یانەی میلان، ئێستا پێشبینی دەکرێت دۆسیەی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا دابخرێت و بەمنزیکانە ئەم یاریزانە لە یارییەکانی هەڵبژاردەی مەغریبدا دەربکەوێت.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی