ئەو پێنج کیلۆ کریستاڵەی بە دوو بازرگانەکە گیراون. وێنە: بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان.
لە هەولێر
دوو بارزگان بە پێنج کیلۆ مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران
964+
فەهمی نەبی
بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایگەیاندووە، لەبازگەیەکی ئاسایشی سنووری هەولێر، دوو بازرگانی مادەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە پێنج کیلۆ مادەی کریستاڵیان لابووە.
ئەمڕۆ شەممە 2.3.2024 دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە راگەیەنراوە، وەک لەو وێنەیە دەردەکەوێت کە بڵاوکراوەتەوە، ئەو بازرگانانە جگە لە پێنج کیلۆ مادەی هۆشبەر، کلاشینکۆفێک و دەمانچە و دووربینێکیان پێگیراوە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان، دەمێک بووە بەدوای ئەو دوو بازرگانەوە بوون، چونکە ئەوان سەرچاوەی دابینکردنی مادەی هۆشبەربوون و دەیانگەیاندە ناو شاری هەولێر و لەوێ ساغیان دەکردەوە،