یانەی لیڤەرپوول. فۆتۆ: ئاژانسەکان
خشتەی یارییەکان ببینە
ئه‌مڕۆ لیڤه‌رپوول ده‌یه‌وێت زیاتر له مان سیتی دووربكه‌وێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ گه‌ڕی 27ی پرێمه‌رلیگی ئینگلیزی ده‌ستیپێده‌كات و چه‌ند یارییه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چن، لیڤه‌رپوولی پێشه‌نگ ده‌یه‌وێت سێ خاڵی دیكه به‌ده‌ست بهێنێت و زیاتر له مانچێسته‌ر سیتی دووربكه‌وێته‌وه.
یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ له دوو كاتی جیاواز به‌ڕێوه‌ده‌چن و ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجی له‌سه‌ر ده‌بێت، یارییه‌كانی لیڤه‌رپوول و چێڵسییه، كه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیاندا یاریی ده‌كه‌ن.
لیڤه‌رپوول له پله‌ی یه‌كه‌مه به 60 خاڵ و یه‌ك خاڵ له پێش مانچێسته‌ر سیتیی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌مه و چاوی له‌وه‌یه ئه‌م هه‌فته‌یه جیاوازییه‌كه زیاتر بكات، به تایبه‌تی مان سیتی سبه‌ی له دێربیی مانچێسته‌ردا له‌گه‌ڵ مان یونایتد یاریی هه‌یه و ئه‌ركی ئاسان نییه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
نیوكاسڵ – ولڤرهامپتۆن 6:00
تۆتێنهام – كریستاڵ پاڵاس 6:00
نۆتێنگهام فۆرست – لیڤەرپوول 6:00
ئێڤێرتۆن – وێستهام 6:00
برینتفۆرد – چێڵسی 6:00
فولهام – برایتۆن 6:00
لوتن تاون – ئەستۆن ڤێللا 8:30