ئەو شوقەیەی ئاگرەکەی لێکەوتەوە، فۆتۆ: بەرگریی شارستانیی زاخۆ
لە شوقەیەکدا بوو
ئاگرەکەی زاخۆ کۆنتڕۆڵ کرا و پێنج کەس گواسترانەوە نەخۆشخانە
+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
له شوقه‌یه‌كدا له زاخۆ ئاگر كه‌وته‌وه و پێنج کەسیش گواسترانەوە نەخۆشخانە، تا ئێستاش هۆكاری ئاگره‌كه نادیاره.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 2.3.2024 لە گەڕەکی کارێز له زاخۆ، ئاگر له شوقەیه‌ک کەوتەوە و بەو هۆیەوە پێنج کەس تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون و گواسترانه‌وه نه‌خۆشخانه، چوار لە برینداره‌كان دانیشتووی شوقەکە بوون و ئەوی دیکەیان کارمەندی بەرگریی شارستانی بوو.
جەمال هەسن، بەڕێوەبه‌ری بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە 964ی وت: “بە هەماهەنگی و هاوکاری تەندروستی و فەرمانگەی کارەبای زاخۆ توانیمان بە زیانێکی کەم رووداوەکە کۆنتروڵ بکەین”.
وتیشی، تا ئێستا هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه نازانین و خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ین، هه‌روه‌ها لیژنە پێک دێنن و بەدواداچوون دەکەین.
به پێی زانیارییه‌كانی 964 تا ئێستا دوو كه‌س له‌وانه‌ی تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون، لە نەخۆشخانەدان و دووانیش نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه، هه‌روه‌ها کارمەنده‌كه‌ی به‌رگریی شارستانیش له نه‌خۆشخانه‌یه و ته‌ندروستی جێگیره.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا