لە ماوەی دوو مانگی ئەمساڵدا

چوار هەزار حەوزی ماسی لە بەغدا تێکدراون

964+

پێشەوا محەمەد

لە پارێزگای بەغدا چوار هەزار حەوزی نایاسایی ماسی تێکدراون، بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە ئاوییەکانی بەغدا دەڵێت، ئەو ژمارەیە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا لابراون.

عودەی سەلیم، بەڕێوەبەری سەرچاوەکانی ئاوی بەغدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی راگەیاندووە، لابردنی ئەو حەوزی ماسییە زیادەڕۆیانە بەشێکە لەو هەڵمەتە چڕ و پڕەی کە وەزارەت دەستیپێکردووە بۆ لابردنی سەرپێچی لەسەر رووبارەکان.

دەشڵێت، ئەو حەوزانەی لابراون دەکەونە ناحیەی ئەلمەداعین بەتایبەتی لە ناوچەی سەلمان پاک، هەروەها لە ناحیەی ئەلڕەشیدییە و “هەڵمەتەکەش بەردەوامە”.

لابردن و تێکدانی حەوزی ماسییە زیادەڕۆکان، بڕیاری وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراقە و سەرجەم پارێزگاکانی عێراقی گرتووەتەوە و ئامانج لێی زیادکردنەوەی ئاوی رووبارەکانە بەتایبەت دیجلە.

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بێت، بە پێی رێکارەکانی لابردنی ئەو حەوزانە زیاتر لە یەک ملیار مەتر سێجا ئاو بۆ رووبارەکانی عێراق زیاد بووە.

تێکدانی حەوزی ماسییەکانی کەرکوک بۆ ماوەی مانگێک دواخر...

تێکدانی حەوزی ماسییەکانی کەرکوک بۆ ماوەی مانگێک دواخرا

964 حەوزی ماسی رووخێندران

964 حەوزی ماسی رووخێندران