حەمید بانەیی وادەڵێت

“پشتیوانی لە کۆمەڵێک دەکرێت کە هونەرمەند نین و زەربەیان لە هونەری کوردی داوە”

+964

دیلان محەمەد- سلێمانی

هونەرمەندی ناسراو حەمید بانەیی دوای چەند ساڵێک وەستان لە کاری هونەری بەمزوانە لە کۆنسێرتێکی موزیکدا بەشداری دەکات و هۆکاری وەستانیشی دەگەڕێنێتەوە بۆ نەبوونی پاڵپشتی دارایی و نایەوێت زەرەرمەند بێت.

بڕیارە هەفتەی ئایندە لە سلێمانی ئۆرکێسترای ماڵی موزیک بەڕێوەبچێت  بە بەشداری هەریەک لە هونەرمەندان حەمید بانەیی و کامەران مستەفا، لە لێدوانێک تایبەتدا بۆ 964 حەمیدی بانەیی وتی، “ساڵانێکە وەستاوم بەهۆی نەبوونی پاڵپشتی دارایی و بڕیارە سێ بەرهەمی نوێم لە ئۆرکێسترای سلێمانی پێشکەش بکەم”

حەمید بانەیی لە قسەکانیدا باسی لەوەش کرد لە ئێستا گرنگی بە کۆمەڵێک دەدرێت، کە هونەرمەند نین و زیانیان بە هونەری کوردی گەیاندووە، لە ئێستاشدا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی چەند کتێبێکە لە بواری موزیک.

پێداچوونەوەی : پەری ساڵح

"دوێتێک لەگەڵ هاوسەرەکەم بڵاودەکەمەوە"