دوو بڕیارن

شارەوانی سلێمانی لەبارەى رێگەپێدانى دروستکردنى خانوو بڕیاریدا

964+

ژووری هەواڵ

شارەوانی سلێمانی دوو بڕیاری نوێی دەرکرد بە مەبەستی رێگەپێدان بە دروستکردنی بینای نیشتەجێبوون لەسەر ئەو زەویانەی کە بڕیارى سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران و جێگرى سەرۆکوەزیرانیان هەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28.2.2024، ئەنجوومەنی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆ چوارشەممەى ئەنجومەنەکەدا دوو بڕیاری گرنگ سەبارەت بە رێگەپێدانى دروستکردنى بیناى نیشتەجێبوون لەلایەن ئەندانى ئەنجوومەنەکە پەسەند کراوە.

زەردەشت رەفیق، بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی هەواڵەکەی بۆ 964 پشتراستکردەوە و وتی، سبەی پێنجشەممە وردەکاری زیاتر لەسەر ئەو زەوییانە و شوێنەکانیان رادەگەیەنن.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە دوو بڕیارەکە بریتین لە:

1. ڕێگەپێدانی كاتیی; بۆ دروستكردنی بینای نیشتەجێی بۆ ئەو هاووڵاتیانەی كە بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران/ جێگری سەرۆكوەزیران، بە ژمارە (2620) لە 21.6.2023 دەیانگرێتەوە، وە بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی پێدەرچووە، بە ژمارە (125) لە 10.7.2023. بەپێی ماددەی (31) لە یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەكان، بە ژمارە 6ی ساڵی 1993ی هەمواركراو. كە ئەنجومەنی شارەوانیی پەسەندی بڕیارەكەیانكرد، كە لە (12) خاڵ پێكهاتبوو.

2. ڕێگەی پێدانی كاتیی; بۆ دروستكردنی بینای نیشتەجێی، بۆ ئەو هاووڵاتیانەی كە بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران/ جێگری سەرۆكوەزیران، بە ژمارە (6063) لە 14.11.2018 تایبەت بە پێدانی زەوی بە كۆمەڵێك هاووڵاتی گوندی كانی بەردینە، وە بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانیی ژمارە (38) لە 30.1.2023، كە نەخشەی جیاكراوەی پارچە زەوییەكان پەسەندكراوە. ئەنجومەنی شارەوانیی پەسەندی بڕیارەكەیكرد، كە لە (10) خاڵ پێكهاتبوو. وە فۆڕمی رێگەپێدانی كاتیی نیشتەچێبوون; تەنها بۆ ئەو ناوانە دەكرێت كە هەموو رێكارە یاسایی و بابەتی سودەندبوون و سودمەند نەبونیان تەواو كردوە.

ئەنجوومەنەکە لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات “ئەم دوو بڕیارەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی شارەوانیی دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ هاوڵاتیانی شارەكەمان لە چینی هەژارو مامناوەند”.

خاوەنی 82 ماڵی گەڕەکێکی سلێمانی ناڕەزایەتییان هەیە

خاوەنی 82 ماڵی گەڕەکێکی سلێمانی ناڕەزایەتییان هەیە