لە سلێمانی

رێگای هەواری شار بەرەو تونێلی پێشڕەو بەکار مەهێنن

964+

دیلان محەمەد جەزا

بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفرەی لە شەوی رابردوەوە رووی لە شاری سلێمانی و دەورووبەری کردووە، شەقامی هەواری شار بەرەو تونێلی پێشڕەو بەربەست کراوە.

ژمارەیەک ئۆتۆمبێل لە نزیک تونێلی پێشڕەو گیریان خواردووە و چاوەڕوانی تیمی پاکردنەوەی رێگاوبان دەکەن، تا رێگاکەیان بۆ پاک بکەنەوە.

ئەحمەد کامیل هاوڵاتی بە 964ـی وت، ویستوویانە بچن بەرەو ناوچەی شارباژێڕ، بەڵام بەهۆی بەستنی رێگاکەوە ئێستا گیریان خواردوە و ناتوانن دەربچن.

ئێستا تیمی پاککردنەوەی رێگاوبان سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگاکانی شاخی ئەزمەڕ و گۆیژەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە سلێمانی بەفربارین بەردەوام دەبێت

لە سلێمانی بەفربارین بەردەوام دەبێت