داواى لێپرسینه‌وه ده‌كرێت
964 هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى ئه‌مشه‌وى بازاڕى له‌نگه ئاشكرا ده‌كات
964+
ئه‌حمه‌د شه‌مزین – هه‌ولێر
964 له زارى ئه‌نجومه‌نى پێشووى بازاڕى له‌نگه، هۆكارى ئاگر كه‌تنه‌وه‌كه‌ى ئه‌مشه‌وى ئه‌م بازاڕه ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت “هۆكاره‌كه‌ى كارنه‌كردنى سستمى ئاگركوژێنه‌وه بووه”.
شاخەوان كاكەمەم، ئەنجومەنی پێشووی بازاڕی لەنگە، به 964ـى وت، له‌دواى رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى پێشوو، سستمى ئاگركوژێنه‌وه بۆ بازاڕه‌كه داندراوه، به‌ڵام كاری پێنه‌كراوه.
وتیشی “سستمه‌كه داندراوه، به‌ڵام به‌رگرى شارستانى ئاماده نه‌بووه ئه‌و سستمه وه‌ربگرێت، بۆیه بۆ ئه‌مشه‌و كارى پێنه‌كراوه و ئه‌م رووداوه كه‌وتووه‌ته‌وه”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات چوارساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئاگر له‌و بازاڕه كه‌وتبووه و له‌وكاته‌وه سستمى ئاگركوژێنه‌وه وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م رووداوانه له‌بازاڕه‌كه داندراوه.
شاخه‌وان كه ئێستا دوكانداره له‌و بازاڕه ده‌شڵێت “داوامان كردووه كار به‌و سستمه بكرێت، به‌ڵام نه‌یانكردووه”.
داوا له حكومه‌تى هه‌رێمیش ده‌كات، لێكۆڵینه‌وه له‌م رووداوه بكات بۆ زانینى هۆكارى راسته‌قینه‌ى رووداوه‌كه و لێپرسینه‌وه‌ش بكات.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن