پارێزگاری هه‌ولێر وا ده‌ڵێت
به‌هۆی ئاگری بازاڕی له‌نگه‌وه 20 كه‌س گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له بازاڕی له‌نگه رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 20 گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه به‌هۆی ئاگره‌كه‌ی بازاڕی له‌نگه‌وه.
وتیشی، ئه‌و هاوڵاتییانه نه‌سووتاون، به‌ڵكو به‌هۆی دووكه‌ڵه‌وه ته‌نگه‌نه‌فه‌س بوون.
پارێزگاری هه‌ولێر بۆ میدیاكان قسه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن بازاڕی له‌نگه جێبهێڵن، بۆ ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی بتوانن ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، كه خه‌ریكه به‌ره‌و كۆنتڕۆڵكردن ده‌چێت.
ئومێد خۆشناو ئاشكراشی كرد، بڕیاریان دا تیمێك پێكبهێنن له ئاسایش، پۆلیس و زیڕه‌ڤانی، كه ده‌بنه ئێشكگری بازاڕه‌كه.
وتیشی، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و شاره‌وانییش له‌وێ ده‌مێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ كرا، ده‌ست به پاككردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كه و شوێنی سووتاوه‌كان بكه‌ن.
ئه‌م ئێواره‌یه ئاگر له بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر كه‌وته‌وه و زیانێكی زۆری به بازاڕه‌كه گه‌یاند، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، خه‌ریكی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن.