"باجەکەش کەمکراوەتەوە"

هاوردە و ناردنکاران داوای پەرەپێدانی گۆشتی سووری لە ئەندامەکانی کرد

964+
ئەحمەد مستەفا

یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، داوای لە ئەندامەکانی کرد پەرە بە بەرهەمی گۆشتی سوور بدەن لە ناوخۆ بێت یان لە هاوردەکردنی لە دەرەوەی وڵات.

ئەمڕۆ سێشەممە 27.2.2024، مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، داوامان لە ئەندامەکانی هاوردە و ناردنکاران کردووە، لە ئەمڕۆوە پەرە بەرهەمی گۆشتی سوور بدەن لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و لە هاوردە کردنیدا.

بەهۆی هەڵکشان و گرانی نرخی گۆشتی سوور لە عێراق، بریاردرا 50%ی باج لەسەر هاوردەی ئاژەڵی زیندوو كەمبكرێتەوە، بە قسەی مستەفا عەبدولڕەحمان بێت، بۆ هاوسەنگی نرخ لە داوایان لە ئەندامەکانیان کردووە ئاژەڵی زیندووی زیاتر هاوردە بکەن، بۆ ئەوەی بتوانرێت نرخی لە بازاڕدا دابەزێنرێت، ئەوەش لە بەرژەوەندی کەسانی کەمدەرامەت.

ئەمڕۆ لە سۆران گۆشتی سور دەستنەکەوتووە

ئەمڕۆ لە سۆران گۆشتی سور دەستنەکەوتووە

ئەمڕۆ سێشەممە، حکومەتی عێراق بۆ هەرزانکردنی نرخی گۆشتی سوور، بە رێژەی 50% باج و گومرگی هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندووی کەمکردەوە، ئەوە لە کاتێکدا فەرمانگەی ڤێتێرنەری ئەو وڵاتە چاوەڕوانی گەیشتنی 19 هەزار سەر ئاژەڵی مانگایە لە بەرازیلەوە.

نوسینگەی ئەنجومەنی ئابوری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی حەوتەمی ئەنجومەنی ئابوری لە پێناو کەمکردنەوەی نرخی گۆشتی سوور بڕیاردرا داواکارییەکی وەزارەتی کشتوکاڵ جێبەجێ بکرێت، کە بریتییە لە کەمکردنەوەی باجی سەر هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو بە رێژەی 50% بۆ ماوەی ساڵێک.

ئەوە لەکاتێکدایە ئێستا لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەهۆی کەمی ئاژەڵ لە ناوخۆدا و رێگری لە هاتنی لە بەشێکی دەروازەکانەوە، نرخی گۆشتی سوور بەرزبووەتەوە بەجۆرێک لە هەرێمی کوردستان نرخی کیلۆیەک گۆشتی سوور گەیشتووەتە 25 هەزار دینار کە پێشتر لە نێوان 18 بۆ 20 هەزار دیناردا بووە.

وەزیری بازرگانی هەرێم: رێکارەکانی هەرزانبوونی گۆشتمان...

وەزیری بازرگانی هەرێم: رێکارەکانی هەرزانبوونی گۆشتمان داوەتە حکومەت

سلێمانی مریشکی لێ زیادە و داوای گۆشتی سوور دەکات

سلێمانی مریشکی لێ زیادە و داوای گۆشتی سوور دەکات