حاسڵاتی ئەم بەیانییە
سعوودیە: ئیسرائیل پێشێلکاری دەکات
964+
ژووری هەواڵ
جۆ بایدن لە نوێترین راگەیاندراویدا وتی: ئیسرائیل رەزامەندی دەربڕیوە کە هێرشەکانی لەمانگی رەمەزاندا بوەستێنێت.
ئێن بی سی لە زاری چەند بەرپرسێکی ئیسرائیلیەوەبڵاویکردەوە، رێگە بە سڤیلەکانی رەفەح دەدرێت بەر لە هێرشەکان روو لە باشوور بکەن، بەڵام نابێت بگەڕێنەوە باکوور.
رێکخراوی حەماس دەڵێت: داوا لە یەکێتی ئەوروپا دەکەین هەڵوێستی جددی بگرنەبەر، بۆ ئەوەی ئیسرائیل نەتوانێت لە شەڕکردن بەردەوام بێت لە دژی گەلەکەمان.
وەزیری دەرەوەی سعوودیه دەڵێت: ئیسرائیل لە پێشێلکاری یاسای نێودەوڵەتی بەردەوامە لە کەرتی غەزە.
رادیۆی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە، ئیسرائیل وەڵامی خۆی بۆ دادگای نێودەوڵەتی ناردووە، دووپاتیشی کردووەتەوە کە بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی لە غەزە پێشێل نەکردووە و کۆمەڵکوژی ئەنجام نەداوە.
حیزبوڵڵا لە راگەیاندراوێکدا وتی: بە 40 مووشەک هێرشمان کردووەتە سەر بنکەی ئاسمانی مێرۆن لە ئیسرائیل، وەکو وەڵامێکی هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەی بەعلبەک لە لوبنان.