کێشی گونکیان کەم بووە
لیژنەکەی پێنجوێن چەندین نانەواخانە و سەمونخانەی سزادا
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
لیژنەیەکی تایبەتی قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن تەواوی سەمونخانە و نانەواخانە و کولێرەخانەکانیان بەسەرکردەوە و پشکنینی سەلامەتی و تەندروستییان بۆ ئەنجامدان، دەرکەوت چەند شوێنێکی هەویرکاری سەرپێچیان کردووە.
سەروەر کەریم، سەرۆکی لیژنەکە بە 964ی راگەیاند، بەشێکی زۆری سەرپێچییەکان پەیوەندی هەبووە بە کەمیی کێشی گونکەکان، کە بە گوێرەی رێنمایی دیاریکراوە و هەر جێگایەک هەشت نان بدات بە هەزار دەبێت کێشی گونکەکەی 90 گرام بێت و هەر جێگایەکیش شەش نان بدات بە هەزار دینار دەبێت کێشی گونکەکەی 120گرام بێت.
سەروەر کەریم ئەوەشی خستەڕوو، “ئاگادارکردنەوەمان داوە بەو جێگایانەی سەرپێچیان کردووە و دەبێت سەردانی قایمقاییەت بکەن تاوەکوو رێکاریان بەرامبەر بگیرێتەبەر و دەبێت کێشەکانیان چارەسەر بکەن”.