شۆفێرەکەی سەلامەتە

بارهەڵگرێک بەهۆی رەشەباوە وەرگەڕا

+964
ئاکام غەفور

بەهۆی رەشەبایەکی بەهێز لە دەشتی هەریر بارهەڵگرێک وەرگەڕا، کە پڕ بووە لە زەیت.

رووداوەکە ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ لە نزیکی بەنزیخانەی سورسورە بوو لە دەشتی هەریر، ئەو ئۆتۆمبێلەی وەرگەڕاوە لە جۆری مستەربوشی بوو، رۆنی زەیتی بارکردبوو، لە رووداوەکە جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی نەبووە.

سەرچاوەیەک لە هاتوچۆی شەقڵاوە بە 964ـی وت، بەهۆی رەشەبایەکی بەهێز لە دەشتی هەریر ئۆتۆمبێلەکە بە خێراییەکی زۆر رۆیشتووە و ئەو بارەی هەڵیگرتووە لە قەبارەی خۆی زیاتر بووە، ئۆتۆمبێلەکە کۆنتڕۆلی خۆی لەدەستداوە و وەگەڕاوە”.

وتیشی، لە رووداوەکە جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی نەبووە’.

لە ئەمڕۆوە رەشەبا لە بەشێکی ناوچەکانی کوردستان دەستیپێکردووە، دەشتی هەریریش بەوە ناسراوە کە هەموو کات رەشەبای هەیە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

رەشەباکەی دوێنێ شەو دەیان داری دەوروبەری قەڵای شکاند

رەشەباکەی دوێنێ شەو دەیان داری دەوروبەری قەڵای شکاند