نەگەیشتووەتە سێ ملیار دینار

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بە رێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە

964+ 

پێشەوا محەمەد

بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی شافافییەت، داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگای سلێمانی، کە هاوکات پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕینیشی لەگەڵدایە زیاتر لە دوو ملیار دینار بووە، لە کاتێکدا هەفتەی پێشتر زیاتر لە 15 ملیار دینار داهاتیان هەبووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە لە 17.2.2024 تا 23.2.2024 کۆی داهاتی کۆکراوەی نانەوتی ئەو ناوچانە دوو ملیار و 130 ملیۆن و 129 هەزار و 310 دینار بووە.

خستنەڕووی داهاتی هەفتەی رابردوو لە کاتێکدایە داهاتی هەفتەی پێشووتری سلێمانی زیاتر لە 15 ملیار دینار بووە.

کۆی داهاتی حەوت هەفتەی رابردووی ئەمساڵ بریتی بووە لە نزیکەی 110 ملیار دینار.

داهاتی ساڵی رابردووی سلێمانی بە پێی ماڵەپەڕەکە کە لە گەنجینەی یەک، گەنجینەی دووی سلێمانی، گەنجینەی چەمچەماڵ، گەنجینەی گەرمیان، گەنجینەی هەڵەبجە و گەنجینەی راپەڕین كۆكراونەتەوە بریتییە لە یەک ترلیۆن و 173 ملیار و 989 ملیۆن و 484 هەزار و 615 دینار كە بە شێوەی نەختینە و چەك و مقاسەیە.

دوای خۆپیشاندانەکانی پێنجوێن داهاتی سلێمانی بوو بە دو...

دوای خۆپیشاندانەکانی پێنجوێن داهاتی سلێمانی بوو بە دوو هێندە