دەڵێن "رێگری لە هاتنی سوپای تورکیا دەکەین"

پاسەوانی سنوور لە شیلادزێ سەنگەر لێ دەدەن و ئاڵای عێراقی لێ هەڵدەدەن

964+

فەهمی نەبی

ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور ڤیدیۆیەکی بڵاوکردوەتەوە، لەناوچەی شیلادزی یەکەیەکی سەربازی پاسەوانی سنوور بە ئاڵای عێراقیەوە دەردەکەون  سەنگەرێک لێدەدەن و دەڵێن، “رێگری دەکەین لەوەی سوپای تورکیا بێتە ئەو ناوچەیە”.

ئەو ناوچەیەی سەربازەکان لێی دەردەکەون، هێلی سفری سنوورە لە ناحیەی شیلادزێ لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک، کە پێشتر هیچ کەسێک (مەبەستیان هێزە) نەچووەتە ئەو ناوچەیە، ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور دەڵێت، لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ و فەرماندەی گشتی سنوور بووە.

لە ڤیدیۆکە وا دەردەکەوێت، سەربازەکانی پاسەوانی سنوور بە شۆفڵ و حەفارە سەنگەری مەحکەم لێدەدەن و ئامێری پێشکەوتووی چاودێری دادەنێن، لەگەڵ ئەوەشدا ئاڵای عێراقی لێ هەڵدەدەن و چەند سەربازێکیش سڵاو بۆ ئاڵاکە دەکەن.

ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور دەڵێت، سەنگەرلێدانەکە بۆئەوەیە “رێگری لە سوپای تورکیا بکەن نەیەتە ئەو شوێنە و لەهەمان کاتتدا بۆ نەهێشتنی جموجۆڵی نایاساییە و ئەو کەسانەی لەدەروەی یاسان”.

لە عێراق سێ ناوچەی هێزەکانی سنور هەیە، ناوچەی یەک، ئەرکی پاراستنی سنوری هەرێمی کوردستانە، کە بارەگاکەی لە هەولێرە، کۆی ئەندامانی ئەو فەرماندەییە نزیکەی شەش هەزار و 500 سەربازە.

پاسەوانی سنوور داوا لە دەزگای مین دەکات 850 مینیان بۆ لە...

پاسەوانی سنوور داوا لە دەزگای مین دەکات 850 مینیان بۆ لەناوببات