مەرجە هەموویان بینێرن؟

وەزارەتی پلاندانان و خوێندنی باڵا داوای پلانی خوێندنیان لە وەزارەتەکان کردووە


ئەحمە مستەفا

وەزارەتی پلاندانان داوای لەسەرجەم وەزارەتەکان کرد، پلانی مۆڵەتی خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا بۆ ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024 ئامادە بکەن.

وەزارەتی پلاندانان بە نوسراوی ژمارە 617 لە بەرواری 21.2.2024 داوا لە سەرجەم وەزارات و دەستەکان دەکات، پلانی مۆڵەتی خوێندن بۆ ساڵی 2024 بۆ ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە ماوەی یەک مانگدا، تایبەت بە دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا ئاراستەی وەزارەتی پلان دانان بکەن بەمەبەستی پەسەندکردنی.

کامۆ خدر مافپەوەر بە 964ی وت، پاڵپشت بە رێنمای ژمارە 5ی مۆڵەتی خوێندن، لە گشت وەزارەتەکان پێدانی مۆڵەتی خوێندن بۆ ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا بەپێی پێویستی وەزارەت و دەستەکان دەبێت، ئەگەر وەزارەتێک یان دەستەیەک، پێویستی بە ھیچ پسپۆریەک نەبێت دەتوانی پلانی مۆڵەتی خوێندن ئامادە نەکات، هەروەک وەزارەتێک پێویستی بە پلانی مۆڵەتی خوێندنی دەرەوە نەبێت دەتوانێت پلانی مۆڵەتی خوێندنی دەرەوەی وڵات داوا نەکات.

بۆ سۆراغی پلانی خوێندنی باڵا، عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی قسەی بۆ 964 کردووە دەڵێت: ئێمەش داوامان لە وەزارەتەکان کردووە پلان بنێرن، هاوکات لە پلانی وەزارەتە ئەمساڵیش راوندێک بکرێتەوە، بەڵام مەرج نییە وەک ساڵانی پێشوو بێت.

سەبارەت بە کاتی کردنەوەی راوندێکی دیکەی خوێندنی باڵا عەباس ئەکرەم دەڵێت، هێشتا هیچ کاتێک دیارینەکراوە.