بەهۆی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی
مامۆستایانی سلێمانی سەهۆڵەکەیان گەرم کردووە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق، مامۆستایانی هێناوەتە شەقامی سەهۆڵەکەی سلێمانی، ریزێک مامۆستای تەمەن جیاواز لە هەردوو رەگەز دەستی یەکتریان گرتووە و لەولاشەوە گۆرانبێژێکی میللی لەگەڵ ئۆرگێك بەزمەکەیانی گەرم کردووە و هەڵدەپەڕن.
مامۆستا گوڵاڵە پێنجوێنی بە 964 وت، خۆیان بە خۆشحاڵ دەزانن بەرامبەر بڕیاری دادگای فیدڕاڵی،دەیانەوێت ئەوە بگەیەنن قوتابیان خوێندنی ئەمساڵیان نافەوتێت.
ئاوات قەرەداغی مامۆستایەکی دیکە بە 964 وت، پەیامیان سوپاسگوزاریە بۆ دادگای فیدڕاڵی بۆ دەرکردنی ئەو بڕیارانە لە بەرژەوەندی مامۆستایان.