بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدڕاڵى هۆكاره
ئه‌مشه‌و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانى سلێمانى دڵخۆشن
964+
دیلان محه‌مه‌د جه‌زا – سلێمانى
ئه‌مشه‌و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانى ناڕازى له شاری سلێمانى گردبوونه‌وه‌یه‌كی خۆشییان بۆ بڕیارێكی دادگاى فیدڕاڵى عێراق ئه‌نجامدا و دڵخۆشیان ده‌ربڕى.
ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای فیدڕاڵی 11 کورسی پێکهاتەکانی پەرلەمانی کوردستانی بە نایاسایی ناساند و حکومەتی هەرێمی کوردستانی پابەند کرد بە رادەستکردنی داهاتی ناوخۆیی و نەوت بە وەزارەتی دارایی عێراق، هەروەها حکومەتی عێراقیشی پابەندکرد بە دوانەخستنی رەوانەکردنی پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
یاسین محه‌مه‌د ره‌جه‌ب، فه‌رمانبه‌رێكی شاره‌وانى سلێمانى، بۆ 964 وتى، دڵخۆشه به‌م بڕیاره‌و سوپاسی مامۆستایانى ناڕازیشی كرد كه ماوه‌ى چه‌ند مانگێك به‌رده‌وام بوون له ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و وتیشی “ئه‌م بڕیاره به‌رهه‌مى ره‌نج و ماندووبوونى ئه‌وان بوو”.
شه‌نگه محه‌مه‌دیش وه‌ك مامۆستایه‌ك، به 964ـى وت “خۆشحاڵین كه داگاى فیدڕاڵى ئه‌م جۆره بڕیاره له به‌رژه‌وه‌ندى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كات”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن