مامۆستایه‌كی وانه‌ى كوردى بۆ 964:
مه‌ترسی هه‌یه له‌داهاتوو زمانى كوردى له هه‌رێم ببێته زمانى دووه‌م
964+
شۆرش عەبدوڵا – هەولێر
مامۆستایه‌ك له سنوورى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ رۆژى زمانى دایك نییه، به‌ڵكو رۆژى هه‌ره‌سهێنانى ئه‌م زمانه‌یه له هه‌رێمی كوردستان، هۆكاره‌كه‌ش بۆ بوونى قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
مامۆستا سامى حسێن نه‌جیم، مامۆستاى زمانى كوردی له قوتابخانه‌ى هاناى كچان، به 964ـى وت، ماوه‌ى 10 ساڵه كه كتێبه‌كه‌ى ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار نه‌ماوه، زمانى كوردیش به‌ره‌و هه‌ره‌سهێنان چووه.
وتیشی “به‌هۆى قوتابخانه ئه‌هلییه‌كانه‌وه مه‌ترسی هه‌یه له داهاتوو زمانى ئینگلیزی له هه‌رێمی كوردستان ببێته زمانى یه‌كه‌م و كوردیش ببێته زمانى دووه‌م”.
ئه‌م مامۆستایه‌ك به‌شێوازێكی تایبه‌ت و سه‌ره‌نجڕاكێش وانه‌ى كوردی به قوتابیانى ده‌ڵێته‌وه و ده‌شڵێت، به‌هۆى ئه‌م شێوازى وانه‌وتنه‌وه نه‌یهێشتووه هیچ قوتابییه‌كى لاواز له پۆله‌كه‌یدا هه‌بێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن