بە بەلەم هاتوچۆ دەکەن

هاوڵاتیانی گوندەکانی بناری ئاسۆس لە مەترسیدان

964+
محەمەد عەلی- پشدەر

بەهۆی نەبوونی پردی پەڕینەوە لە بناری چیای ئاسۆس 14 گوندی سنوورەکە، بە بەلەمی کەڵەک هاتوچۆ دەکەن و ژیانیان لە مەترسیدایە، خەڵکی گوندەکانیش باس لە بوونی رووداوی خنكان ده‌كه‌ن، کە ساڵانە روودەدات، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی پردێكی په‌ڕینه‌وه‌یان هه‌بووه‌ و ئه‌مساڵ بۆ جاری سێیه‌مه‌ ئاو بردووەیەتی.

گوندنشینان بە مەبەستی پەڕینەوە، پردێکی کاتییان له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان دروست كردبوو، بەڵام لەگەڵ زیادبوونی ئاوەکە لە زستاندا و بەردانەی ئاو لەلایەن ئێرانەوە، پرده‌ كاتییه‌كه‌ش ئاوی بردی و ئێستا به‌ ناچاری بە بەلەمی کەڵەک و چوپ دەپەڕنەوە.

هاوڵاتیانی گونده‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌ 964یان راگه‌یاند، پرده‌كه‌یان لەم ساڵدا سێیەمین جارە ئاو ده‌یبات، داواكاریشن چاره‌سه‌رێكیان بۆ بكه‌ن و ژیانیان له‌ مه‌ترسی رزگار بكه‌ن.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

لافاو رێگەی 10 گوندی بناری ئاسۆس و پشدەری داخست

لافاو رێگەی 10 گوندی بناری ئاسۆس و پشدەری داخست