100 دۆلار 160 هەزار دیناری تێپەڕاند

964+

هێمن بەکر – هەولێر

ئێستا نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە سەرو 160 هەزار دیناری عێراقی.

ئەوە بەرزترین ئاستە لە مێژووی دیناری عێراقی تۆمارکرابێت.

شەوی رابردوو، بانکی ناوەندیی عێراق کۆبووەتەوە و هەوڵیداوە رێکار بگرێتەبەر، یەکێک لەوانە فرۆشتنی دۆلارە لە فڕۆکەخانەی بەغدا بە هەمان نرخی پێشوو کە 100 دۆلارە بە 145 هەزار دینار.

لە ماوەی رابردوو، هەریەک لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق باسیان لەوە کردبوو، کە نرخی دۆلار جێگیر دەبێت.

تەیف سامی وتبووی، نرخی 100 دۆلاریان بە 145 هەزار دینار داناوە لە پرۆژە بودجەی 2023ی عێراق.