ئەگەر تا ئێستا وەرتنەگرتووە

ناوتان تۆمار بکەن و نەوت وەربگرن

964+

وریا فەتاح

قایمقامیەتى پشدەر داوا لەو هاوڵاتییانە دەکات کە نەوتیان وەرنەگرتووە، سەردانى بەشى سووتەمەنى پشدەر بکەن و ناوى خۆیان بنوسن و بەشە نەوتى ئەمساڵ وەربگرن.

بەکر خدر، سەرپەرشتیاری بەشى سووتەمەنی پشدەر بە 964ـی وت،”بڕیارمانداوە ئەو هاوڵاتییانەى سنوورەکە لە وەرگرتنى نەوت سوودمەند نەبوون، بێن ناوى خۆیان بنوسن بۆ ئەوەى بەشە نەوتى ئەمساڵ وەربگرن”.

بە وتەى بەکر خدر، ناتوانن بۆ 10 تا 15 بەرمیل تانکەرێک نەوت بهێنن، بۆیە داوا دەکەن هەر کەس نەوتى وەرنەگرتووە ناوى خۆیان بنووسن، وەک دەڵێت: هەرکات رێژەکە بۆ 70 ناو بەرز بووەوە، تانکەرێکى نەوت دەهێنن و نەوتیان بەسەردا دابەش دەکەن.

تەنیا ئەمساڵ 193 تەنکەر نەوت لە سنوورى پشدەر بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکراوە، بەڵام تا ئێستا بەشى سووتەمەنى پشدەر داتایەکى روونى لانییە، کە چەند لیتر نەوت دابەشکراوە.

قوتابیان و مامۆستایانى شارباژێر گەرم دەبنەوە

قوتابیان و مامۆستایانى شارباژێر گەرم دەبنەوە