لە سلێمانی

بەهۆی گرانفرۆشی و شاردنەوەی غاز بریکارێک داخرا

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک بریکارێکی فرۆشتنی غازیان داخستوو و چەند بریکارێکی دیکەش بڕیاریان بۆ دەرچووە دەدرێن بە یاسا ئەمە بەپێی وتەی لیژنەکانی قایمقامیەت.

گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی بۆ 964 وتی، ئەو بریکارەی ئەمڕۆ داخرا بەهۆی گرانفرۆشی و شاردنەوەی غاز بووە و بڕیاردراوە چەند بریکارێکی دیکە بدرێنە دادگا لەسەر هەمان بابەت.

غازفرۆشێک لە سلێمانی بۆتڵی نیوەی بە نرخی پڕ فرۆشتووە

غازفرۆشێک لە سلێمانی بۆتڵی نیوەی بە نرخی پڕ فرۆشتووە