دوای بڕیاری قەدەغەکردنی

لە سلێمانی کڕینی جگەرەی ئەلیکترۆنی “ڤەیپ” بەردەوامە

964+
ئەحمەد مستەفا

لە سلێمانی بڕیارەکەی وەزارەتی بازرگانی بۆ قەدەغەکردنی ئەو ئامێرە ئەلیکترۆنییە “ڤەیپ” هیچ هەڵمەتێکی چڕی بۆ ئەنجام نەدراوە.

بە گوێرەی ئاماری گەشتوگواری سلێمانی، زیاتر لە 300 کافتریای کێشانی نێرگەلە تەنیا لە ناوەندی شارەکەن، بەڵام ژمارەیەکی روون لە بەردەست نییە چەند فرۆشگە جگەرەی ئەلیکترۆنی دەفرۆشن، تائێستا هیچ هەڵمەتێکی چڕی لیژنەکانی چاودێری بۆ قەدەغەکردن و داخستنی ئەو فرۆشگانە ئەنجامنەدراوە.

لە سۆراغێکی مەیدانی 964، لە گەڕەکی کانی بای سلێمانی، چووینە دوکانێکی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی “ڤەیپ”، نۆرە بۆ داواکردن و کڕینی تام گیرابوو.

خاوەن فرۆشگاکە ئەوەی بە 964 وت، لیژنەکان دێن، بۆ چاودێری نرخ و کوالێتی، بەڵام ئاگاداریان نەکردووین دوکانەکانمان دابخەین، یان سنوردار بکرێت.

بەقسەی ئەو فرۆشیارە بێت، رێگای قاچاخ هەنگاوی سەرەکی یەکەمی گەیشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی “ڤەیپ”ن بە شارەکانی هەرێمی کوردستان، وە چەندان مشتەری دیکەیان هەیە کە لە شارەکانی دیکەوە دێن لە سلێمانی دەیکڕن.

ڤەیپ، نرخەکانیان لە نێوان پێنج هەزار بۆ زیاتر لە 100 هەزار دینار دەفرۆشرێن، دوو جۆری لە بازاڕدا بەردەستن، ڤەیپی کاتی و ڤەیپیش کە دەتوانرێ بەردەوام بارگاوی بکرێتەوە، بەڵام تامەکانیان دەیان جۆرن، زۆرینەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانیش دروستکراوی وڵاتی چینن.

پێشتر نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هاوردەکردنی ڤەیپ و جگەرەی ئەلکترۆنی قەدەغە کراوە، لە هەولێر و دهۆک، زۆرێک لە فرۆشگە و بنکەکانی فرۆشتن داخراون و مامەڵەکردن پێیانەوە قەدەغەیە، 964 پەیوەندی، بە بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی و بازاڕی سلێمانی کرد، بەڵام پەیوەندییەکە بەردەست نەبوو،

ئەمڕۆ دووشەممە 19.2.2024، گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ی وت، ئەو رێنماییانەی پێشووتر هەبوون، لیژنەکانمان تائێستا لەسەر هەمان رێنمایی بەردەوامن و کاری لەسەر دەکەین، ئەو وتیشی، “ئێمە لایەنی جێبەجێکار و چاودێرین نەک دەرکردنی بڕیار، بابەتی ڤەیپ پەیوەستە بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی سلێمانی”.

تۆڕی 964 زانیویەتی، لە ژمارەیەک فرۆشگەی ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای سلێمانی، بۆ داخستن نا، بەڵام بۆ سنوردارکردن ئاسایش ئاڕاستەی کردوون کە “ئیتر ڤەیپ مەفرۆشن”، بە تایبەت کاتێک لە ئامادەکردنی ئەم بەدواداچوونە فرۆشگەیەکی فرۆشتنی خواردەمەنی لە ناحیەی خورماڵ قسەی بۆ 964 کرد.

لە لایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ئاسایشی سلێمانی ئەوەی بە 964 وت، تائێستا ئاسایش هیچ ئاڕاستەکردن و فەرمانێکی بۆ نەهاتووە، تا دەست بکات قەدەغەکردن و داخستنی فرۆشگەکانی جگەرەی ئەلیکترۆنی، کێشانی ئەو بەرهەمە لە شەقام و شوێنە گشتییەکان بە قەدەغە ببینێ.

بە قسەی ئەو بەرپرسەی ئاسایش بێت، ئەوەی ئەوان چاویان لەسەری بووە لە ماوەی رابردوودا، قوتابخانە و زانکۆکان بوون، کە کێشانی جگەرەی ئەلیکترۆنی و جۆرەکانی ڤەیپ، لە حاڵەتەوە نەبنە دیاردە، ئەو وتی، “بەردەوام بەدواداچوونمان کردووە، و سۆراغی سەرەداوەکانمان کردووە بۆ ئەوە کردووە”.

ڤەیپ Vaping، ئامێرێكە بۆ گەرمكردنی شلەیەكی كیمیایی، كە بە شیرەی e-juice، یان شلەی e-liquid ناسراوە، ئەم شلەیە نیكۆتی تێدایە، ئەوەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی سییەكان و شێرپەنجەی سییەكان زیاد دەكەن.

فرۆشتنی ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی قەدە‌غەکراوە بەڵام ب...

فرۆشتنی ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی قەدە‌غەکراوە بەڵام بە ئۆنڵاین دەفرۆشرێت

لە دهۆک بەهۆی ڤەیپەوە شەش دوکان سزا دران

لە دهۆک بەهۆی ڤەیپەوە شەش دوکان سزا دران