باڵەخانەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق _ وێنە: ماڵپەڕی دادگای فیدراڵی
دادگا ئەم چوارشەممەیە بڕیار دەدات
دادگای فیدراڵی جارێکی دیکە بڕیاردان لەسەر چەند سکاڵایەکی دواخست
964+
فەهمی نەبی
دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا دانیشتنی تایبەت بە هەردوو سکاڵای موچەی فەرمانبەران و یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دواخست.
ئەمڕۆ یەکشەممە دادگای باڵای فیدڕاڵی لەکۆی چوار سکاڵا کە لەخشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی هاتبوو لەسەر سێ سکاڵای پەیوەست بە هەرێمی کوردستان دانیشتنی ئەنجامدا.
یەکێک لەو سکاڵایانە لەلایەن پەرلەمانتار مستەفا سەند تۆمارکرابوو، پەیوەست بە پێدانی قەرز و ناردنی 700 ملیار بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێم بوو، ئەم سکاڵایە بۆ رۆژی 21.3.2024 دواخرا.
یەکێکی دیکە لە سکاڵاکان لەلایەن هەریەکە لە زیاد جەبار، پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە تۆمار کراوە، تایبەتە بە هەڵوەشانەوەی مادەکانی (1، 9، 15، 22 و 36) لە یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان، واتا ئەو مادانە پەیوەستن بازنەکانی هەڵبژاردن و کورسیی کۆتاکان لەناو یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا، ئەم سکاڵایەش بۆ رۆژی چوارشەممە 21.2.2024 دواخرا و بڕیارە ئەو کاتە بڕیار لەسەر ئەو سکاڵایە بدات.
هێشتا دیار نییە سەبارەت بە سکاڵاکەی عەدالەت رەحیم، بوخاری جەمیل و حەیدەر محەمەد، دادگای فیدڕاڵی چ بڕیارێکداوە، ئەم سکاڵایە لەسەر هەریەکە لە سەرۆکی حکومەتی عێراق و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆماریان کراوە، سەبارەت بە پابەندکردنی حکومەتی هەرێم بە موچەی فەرمانبەران بۆ هەریەکە لەمانگەکانی تەمموز و ئابی 2023، هاوکات پابەندکردنی حکومەتی عێراق بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی ژمارە 13ی ساڵی 2023 سەبارەت ناردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.