حاسڵاتی رووداوەکانی ئەمڕۆ
ناتانیاهۆ: هێرش دەکەینە سەر رەفەح
964+
ژووری هەواڵ
بن غەفیر وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل داوا دەکات رێگری لە فەلەستینیەکان بکرێت لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی رەمەزان ئەنجامبدەن.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ دەڵێت: ئێمە هێرشی خۆمان دەکەین بۆ سەر شاری رەفح تەنانەت گەر دیلەکانیش وەرگرینەوە، هێرش نەکردنمان واتا شکستمانە بەرامبەر بە حەماس.
نوێنەری ئەمریکی دەڵێت: پێویستە ئەنجومەنی ئاسایش گرەنتی بدات کە فشار بخاتە سەر بزووتنەوەی حەماس تا رێکەوتنەکان قبوڵ بکەن.
کۆمیساری گشتی ئەونروا دەڵێت: ئیسرائیل هەڵمەتێک رێکدەخات بۆ لەناوبردنی رێکخراوەکەمان کە زیاتر لە 70 ساڵە دروستکراوە بۆ هاوکاری كردنی فەڵەستینییەکان.
ئیسرائیل بە تۆپ هێرش دەکاتە سەر نەخۆشخانەی ئەمەل لە خان یونس، لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە تا ئێستا زیاتر لە 50 کەس کوژراون.