لە شەقامی 40 مەتری هەولێر

دوکانێکی فرۆشتنی خواردنی دایت سووتا

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئەمشەو لە فلكەی زراعەی شەقامی 40 مەتری هەولێر دوکانێکی فرۆشتنی خواردنی دایت سووتا و هەموو دوکانەکە بوو بە یەک پارچە خەڵوز.

مەولان وەیسی خاوەنی دوکانەکەیە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، کە دوکانەکەمان داخست و بۆماوەی پێنج خولەک جێمانهێشت سەرجەم کارەباکەمان کوژاندەوە، بەڵام لەناکاو تەلەفونیان بۆ کردین و وتیان دوکانەکەتان ئاگری گرتووە، نازانین هۆکاری دروستبوونی ئەو ئاگرە چی بووە”.

سێ تیمی بەرگری شارستانی لە شوێنی رووداوەکە بوون، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا.

كاروان میراودەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی بۆ 964 وتی، “پەلە ناكەین لە وتنی هۆكارەكەی، چونكە خاوەنەكەی دەلێت كارەبامان كوژاندوەتەوە، خۆشبەختانە نەمانهێشتووە دوكانەکانی تەنیشتی زیانیان پێبگات”.