ساغكردنه‌وه‌ى 964
سبه‌ى له ناوه‌نده‌كانى خوێندنى هه‌ولێر پشوو نیه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، سبه‌ى یه‌كشه‌ممه ده‌وام له ناوه‌نده‌كانى خوێندن له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ئاساییه و پشوو نییه.
ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ى 964 به په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆیه‌ك دێت كه وابڵاوكرایه‌وه به‌هۆى بارانبارینى زۆره‌وه سبه‌ى پشووى فه‌رمی بێت.
نه‌وزاد عه‌بدوڵا، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، بە پشتبەستن بە راپۆرتی کەشناسی بڕیاریان داوه كه سبه‌ى له سنوورى هه‌ولێر پشوو نییه.
وتیشی “راپۆرته‌كه‌ى كه‌شناسی ده‌ڵێت، بەیانی یه‌كشه‌ممه رێژەی باران بارین بە پچڕ پچڕ دەبێت، ئەوەش کاریگەری ئەوتۆی نابێت لەسەر دەوامی قوتابخانەکان، بۆیە ده‌وام ئاسایی دەبێت”.