ئەمڕۆ گرێبەستەکە واژۆ کرا

ئاسۆ رۆسته‌م په‌یوه‌ندی به‌ خولی ئێرانیه‌وه‌ كرد

964+
سۆما حه‌كیم زاده‌

هێرشبەری كورد و پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئاسۆ رۆسته‌م لەگەڵ یانەی ئیستقلال خوزستانی ئێرانی گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی و گرێبه‌ستی كرد.

یانه‌ی ئیستقلالی خوزستان ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئاسۆ رۆسته‌م رێككه‌وتووه‌ و ده‌یباته‌ ریزه‌كانییه‌وه‌، هه‌روه‌ها رێككه‌وتنه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه‌.

ئاسۆ رۆستەم، یاریزانی ته‌مه‌ن 29 ساڵان، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ یانه‌ی هه‌ولێر به‌ شێوه‌ی خواستن یاریی كرد، كه‌ خۆی به‌ فه‌رمی یاریزانی یانه‌ی شوڕته‌یه‌، به‌ڵام له‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م زستانه‌ یانه‌ی هه‌ولێری جێهێشت.

ئاسۆ رۆسته‌م پێشتر بۆ یانه‌كانی نه‌ورۆز، سالمیه‌ی كوێتی یاریی كردووه‌، دواتریش په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی شوڕته‌وه‌ كرد، یاریزانه‌كه‌ له‌ جامی كه‌نداوی 25 له‌ ساڵی رابردوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداریی كرد و نازناوه‌كه‌شی برده‌وه‌، گۆڵێكیشی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه‌ تۆمار كرد.

ئاسۆ رۆستەم یانەی نوێی هەڵبژارد

ئاسۆ رۆستەم یانەی نوێی هەڵبژارد