لیژنە پێکهاتووە

زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی بازیان قەرەبوو دەکرێنەوە

964+

پێشەوا محەمەد

لیژنەیەک لە قەزای بازیان بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو پێکهێندراوە و قایمقام دەڵێت، زیانەکان دەخەمڵێندرێن و دواتر قەرەبوو دەکرێنەوە.

بەهۆی لافاوەکەی دوو رۆژی رابردوو، 40 ماڵ و دوو فەرمانگەی حکومی و چوار دوکان و چوار ئۆتۆمبێل و سێ پرد و 150 خانووی پلاستیکی زیانیان بەرکەوتووە.

ئیسماعیل ئەحمەد، قایمقامی قەزای بازیان بە 964ـی راگەیاند، لیژنەکە ئامادەیە و پێکهێندراوە و سەرجەم ئەو شوێنانە بەسەردەکاتەوە زیانیان بەرکەوتووە و پاشان راپۆرتی خۆیان لەوبارەیەوە پێشکەش دەکەن.

دەشڵێت، تا ئێستا قەرەبووەکە دیاری نەکراوە، چونکە دەبێت لیژنەکە زیانەکان بخەمڵێنێت و لەسەر قەبارەی زیانەکان و ئەو شوێنانەی زیانیان بەرکەوتووە بڕی قەرەبووەکە دیاری بکرێت.

لە دوو رۆژی رابردوودا شەپۆلێکی چری بارانبارین رووی لە هەرێمی کوردستان کرد و تا ئێستاش بە شێوەی جیا جیا بەردەوامە، هاوکات لەچەند ناوچەیەک، لافاو و پەنگخواردنەوەی ئاو زیانی گەیاندووە.

قەزای بازیان سەر بە پارێزگای سلێمانییە و نزیکەی 60 گوندی هەیە و زیاتر لە 70 هەزار دانیشتووی هەیە.

لە 12 کاتژمێرى رابردوودا زۆرترین باران لە بازیان باریوە

لە 12 کاتژمێرى رابردوودا زۆرترین باران لە بازیان باریوە